کانیێ وێست، ئەستێرەی جیهانیی هیپ هۆپ، ئامادەکاری دەکات بۆ گەڕانەوەیەکی بەهێز بۆ سەر تەختەی شانۆ و ئەمجارە وڵاتی هیندستانی هەڵبژاردووە.
وێست کە تەمەنی ٤٨ ساڵە، پلانی هەیە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا کۆنسێرتێکی گەورە لە هیندستان سازبکات. هەرچەندە تا ئێستا کات و شوێنی کۆنسێرتەکان بە فەرمی ڕانەگەیەندراون، بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە وێست کۆمەڵێک لە گۆرانییە هەرە بەناوبانگەکانی وەک “Stronger” و “Gold Digger” پێشکەش دەکات.
ئەم هونەرمەندە پێشتریش لە ساڵانی ٢٠٠٩ و ٢٠١٢ بە مەبەستی جیاواز سەردانی هیندستانی کردووە، بەڵام ئەمە دەبێتە یەکەم نمایشی موزیکی.
هاوکات بڵاوبوونەوەی پارچە ڤیدیۆیەکی گۆرانییە نوێیەکەی کچی وێست، “نۆرس وێست”ی تەمەن ١٢ ساڵ، بە ناوی “Piercing on My Hand” دەنگدانەوەیەکی زۆری لە سۆشیاڵ میدیا دروست کردووە.

