فیلمی “Avatar: Fire and Ash” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهاتی خەیاڵی و لە شەشەم هەفتەی نمایشیدا ٨ ملیۆن دۆلاری تری کۆکردەوە. بەمەش کۆی داهاتی ناوخۆیی گەیشتە ٣٨٠ ملیۆن دۆلار و لەسەر ئاستی جیهانیش ١.٣ ملیار دۆلاری تێپەڕاند.
چیرۆکی ئەم بەشە باس لە ڕووبەڕووبوونەوەی خێزانەکەی “جاک و نێتێری” دەکات لەگەڵ هۆزێکی نوێی “ناڤی” کە بە “گەلی خۆڵەمێش” ناسراون و لەژێر سەرکردایەتی “ڤارانج”ی ئاگریندان.
لە لایەکی ترەوە، فیلمی “28 Years Later: Bone Temple” بەهۆی زریانی بەفری توندەوە لە ئەمریکا تووشی پاشەکشە بوو لە داهاتەکانیدا. فیلمە نوێیەکەی جەیمس کامیرۆن بە بەشداری ئەستێرەکانی وەک سام وۆرسینگتۆن و کەیت وینسلێت، بووەتە یەکێک لە سەرکەوتووترین فیلمەکانی ساڵی ٢٠٢٥ و ٢٠٢٦، و پێگەی کامیرۆنی وەک دەرهێنەرێکی مێژوویی لە سینەمادا چەسپاندووەتەوە.

