zagros news agency

دوای 25 ساڵ هاری پۆتەر دەگەڕێتەوە سینەما

بڕیارە لە ماوەی ئەمساڵدا (٢٠٢٦)، فیلمی “Harry Potter & the Philosopher’s Stone” جارێکی تر لە تەلاری سینەماکاندا نمایش بکرێتەوە.

ئەم هەنگاوەی کۆمپانیای (Warner Bros. Discovery) وەک ئاهەنگگێڕانێکە بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢٥ ساڵ بەسەر یەکەم نمایشی فیلمەکەدا.

بڕیارە نمایشەکە لە ٢٧ی ئاب دەست پێ بکات و تا ٣ی ئەیلوول بەردەوام بێت. ئەوەی ئەم نمایشە جیاواز دەکات، زیادکردنی ١٠ خولەک ڤیدیۆی تایبەت و بڵاونەکراوەی پشت پەردەی وێنەگرتنی فیلمەکەیە کە بۆ یەکەمجار هەواداران دەیبینن. جگە لە نمایشەکە، چالاکیی جۆراوجۆر لەژێر ناوی “وەرزی بەتربیر” لە مانگی ئازارەوە دەست پێ دەکات و بارهەڵگرە تایبەتەکان بە جیهاندا دەگەڕێن بۆ دابەشکردنی خواردنەوە و دیاریی تایبەت.

هەروەها لە ٣١ی تەممووزدا، کە یادی لەدایکبوونی هاری پۆتەرە، چالاکیی گەورەتر بەڕێوەدەچێت. ئەم فیلمە کە لە ٢٠٠١ دەرچوو، بووە هۆی ناساندنی ئەستێرەکانی وەک دانیال ڕادکلیف و ئیما واتسۆن بە جیهان.

هەواڵی پەیوەندیدار

وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ سه‌رۆكی فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام له‌ كه‌ركووك كرد

ART

نەوتی سپیی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو دەدرێتە هاووڵاتیان

سەڵاح

گرانێت چاکا نزیکە لە گەڕانەوەی بۆ پرێمەرلیگ

یاسین