لە گەلەری میدیا لە هەولێر، بەشی هونەری شێوەكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، پیشانگای شێوەكاری تایبەتی سارا كەریم بە ناونیشانی (درۆ) کرایەوە.
پێشانگەکە رۆژی دووشەممە، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و هونەردۆستان کرایەوە.
لە پیشانگاكەیدا، شێوەکار چوار كاری گەورەی هونەریی خۆی تیادا نمایش كردبوو.
بڕیارە پیشانگاكە تا ٢٩ی مانگ بەردەوام بێت و رۆژانە لە كاتژمێر ٩ی بەیانی تاوەكوو ١ی نیوەڕۆ کراوە دەبێت.

