zagros news agency

ئێران لە بەرانبەر وەرگرتنەوەی زیندانیەکدا دوو کەسی سویدیی لە زیندان ئازاد کرد

کاربەدەستانی ئێران و سوید ڕایانگەیاند دیپلۆماتکارێکی سویدی و بەرپرسێکی پێشووی باڵای دەزگای دادوەری ئێران بە زیندانییەکی ئێران لە سوید ئاڵوگۆڕ کراون.
حەمید نووری، کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە لە سوید زیندانی کراوە و لە لایەن دادگای ستۆکهۆڵمەوە بە تاوانی بەشداری‌کردن لە کوشتنی هەزاران زیندانی سیاسیی ئێرانی سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە، لەگەڵ “یۆهان فلۆدرۆس”، دیپلۆمتکاری سویدی و کەسێکی دیکەی سویدی بە ناوی سەعێد عەزیزی ئاڵوگۆڕی پێ‌کراوە.
کازم غەریبابادی، نوێنەری کاروباری نێودەوڵەتیی دەزگای قەزایی ئێران، دڵخۆشی خۆی بە ئازادکردنی حەمید نووری دەربڕی.
دەستگیرکردن و سزادانی حەمید نووری لەلایەن دادگای ستۆکهۆڵمەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئێران و سویددا دروست کردبوو.
حەمید نووری، بەرپرسی پێشووی دەزگای دادەوریی ئێران، چەند سال لەمەوبەر لەلایەن کەسێکەوە بە میوانی بانگ کرابووە سوید و لەوێ لە وڵامی سکاڵای چەند ئێرانییەک لە لایەن پۆلیسی ئەم وڵاتە دەست‌بەسەر کرا و ڕادەستی داگایان کرد و لە پرۆسەیەکی دوور و درێژی دادگایی کردندا بە زیندانی هەتا هەتایی حوکم داربوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەلەمانتارێک: نزیکەی یەک ملیۆن ئاوارە هەیە و کار بۆ گەڕاندنەوەیان دەکەین

یاسین

هەنگاوێکی نوێ لە تورکیا؛ ئەگەری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئارادایە

یاسین

پارێزگارى هەولێر: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بەبێ هیچ كێشەیەك و بە ئارامی بەڕێوە دەچێت

سەڵاح