zagros news agency

پیاوان یان ئافرەتان پێویستی زیاتریان بە خەو هەیە؟

بەگوێرەی تۆژینەوەیەك دەركەوتووە كە ئافرەتان زیاتر لە پیاوان پێویستیان بە خەون هەیە.

بەگوێرەی تۆژینەوەكە ئافرەتان لە هەر شەوێكدا پێویستیان بە 11 خولەك زیاتر خەو هەیە بەراورد بە پیاوان.

هەرچەندە جیاوازییەكە كەمە، بەڵام ئەم جیاوازییە دەبێتە دروستكردنی كاریگەری گەورە لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

ئەم زیاتر خەوییەی ئافرەتان پەیوەندی بە هۆڕمۆناتەوە هەیە بەتایبەتیش لە كاتی سكپڕی و سووڕی مانگانەدا.

تۆژینەوەكە دەریشی خستووە كە هەموو مرۆڤێكی تەواو پێویستە شەوانە 7 بۆ 9 كاتژمێری تەواو بخەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند رێگەیەک بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دابەزاندنی شەکری خوێن

یاسین

حەوت نیشانەی توشبوون بە نەخۆشیەکانی گورچیلە

lana

تەندروسترین زەیتەکان بۆ توشبووانی نەخۆشیەکانی دڵ

lana