zagros news agency

فیلمی “Avatar: Fire and Ash” ژمارە پێوانەییەکان دەشکێنێت

فیلمی سینەمایی “Avatar: Fire and Ash” کە بەرهەمی کۆمپانیای  (20th Century)یە، بەردەوامە لە تۆمارکردنی سەرکەوتنی گەورە و داهاتەکەی لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا گەیشتە یەک ملیار و 413 ملیۆن و 826 هەزار دۆلار.

 

ئەم فیلمە کە ماوەکەی 3 کاتژمێر و 17 خولەکە، لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە نمایشکراوە و توانیویەتی تەنها لە ئەمریکا 386 ملیۆن دۆلار کۆبکاتەوە.

 

چیرۆکی ئەم بەشەی ئەڤەتار باس لە خێزانی “جەیک و نەیتیری” دەکات کە ڕووبەڕووی خەمێکی قورس دەبنەوە و لە هەمان کاتدا هۆزێکی نوێی “ناڤی” دەناسن بە ناوی “گەلی خۆڵەمێش” کە هۆزێکی ئاگرینن و لەژێر فەرمانی “فارانج”دان. ململانێکان لەسەر هەسارەی پاندۆرا توندتر دەبن و ڕەهەندی ئەخلاقی نوێ دەردەکەون.

 

فیلمەکە بە دەرهێنانی جەیمس کامیرۆنە و کۆمەڵێک ئەستێرەی وەک سام وۆرسینگتۆن، زۆی سالدانا، کەیت وینسڵێت و سیگۆرنی ویڤەر تێیدا بەشدارن و بە یەکێک لە گەورەترین بەرهەمە سینەماییەکانی سەدە دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکاری ژیانی نا سەقامگیری پرێسلی گێربەر ئاشکرا دەکرێت

ART

جۆرج وەسوف ئاهەنگێک لە سوێد دەگێڕێت

ART

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART