zagros news agency

میلانیا ترەمپ؛ فیلمێکی دیکۆمێنتاری لە نێوان سەرکەوتنی دارایی و ڕەخنەی تونددا

فیلمێکی دیکۆمێنتاری نوێ دەربارەی ژیانی میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی پێشووی ئەمریکا، بە ناوی “Melania” لە سینەماکان نمایشکرا و دەنگۆیەکی زۆری نایەوە.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی برێت راتنەرە، کە بەهۆی تۆمەتەکانی پێشوویەوە لە هۆڵیوود دوورخرابووەوە، ئەمەش وایکرد نمایشکردنی فیلمەکە مشتومڕی سیاسی لێبکەوێتەوە. سەرەڕای ئەوەی ڕەخنەگران فیلمەکەیان بە “پڕوپاگەندەیەکی گرانبەها” و “بێ ڕۆح” وەسف کرد، بەڵام لە ڕووی بازرگانییەوە سەرکەوتوو بوو و 8 ملیۆن دۆلاری لە دەسپێکدا کۆکردەوە.

 

ئامارەکان نیشانی دەدەن کە 72٪ی بینەران کەسانی پارێزگار و تەمەن سەروو 55 ساڵن. میلانیا و دۆناڵد ترەمپ پێکەوە لە نمایشێکی تایبەتی فیلمەکە لە واشنتۆن ئامادە بوون.

 

بڕیارە فیلمەکە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات لە ڕێگەی پلاتفۆرمی (Prime Video)ی کۆمپانیای ئەمازۆنەوە بە شێوەی دیجیتاڵی بڵاوبکرێتەوە، ئەمەش دوای ڕێککەوتنێکی تایبەت لە نێوان ئەمازۆن و کۆمپانیای بەرهەمهێنانی (Muse Films) کە هی میلانیا خۆیەتی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

رێز لە ستافی زنجیرەی “ئەدیابین” نرا

ART

شمال نیرۆەیی: دێ کارکەم بۆ باشترکرنا زانست و زانينێ ل ھەرێما کوردستانێ

سەڵاح

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە

یاسین