zagros news agency

سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە

 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك پارلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتیی شێخ خەمیس خەنجەر دەكات.

ڕۆژی یەكشەممە 4ی ئابی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوبەشی كوتلەی عەرەبی و توركمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك و ژمارەیەك پارلەمانتار و سەركردەی سیاسی بە سەرۆكایەتیی شێخ خەمیس خەنجەر كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها دۆخی كەركووك و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی پرسی پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووك و دیاریكردنی پۆستە ئیدارییەكانی تری كەركووك ئاڵۆگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە كە پێویستە چارەسەرەكان بە ئاراستەی ڕەچاوكردنی مافی سەرجەم پێكهاتەكانی كەركووك و لە خزمەت پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ئەو شارە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و بوژانەوەی كەركووك بێت ئەویش لە چوارچێوەی تەوافق و كۆدەنگیی نیشتیمانی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

نازم هه‌ركی: هاوشێوه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یانه‌وێت دیزاینی پێشوه‌خته‌ بۆ پۆستی ئیداره‌كانی نه‌ینه‌وا دابنێن

دڵشاد

ئەمریکا پارە بلۆکراوەکانی ئێران بۆ ئاوەدانکردنەوەی خەلیج بەکاردەهێنێت

گوران

کۆمپانیای X تایبەتمەندی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆی زیاد دەکات

یاسین