zagros news agency

جاکۆب ئێلۆردی باس لە سووتانی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەکەی دەکات

 

ئەکتەری گەنجی سەرکەوتوو جاکۆب ئێلۆردی، کە بە ڕۆڵی هیسکلیف لە فیلمی “Wuthering Heights” بەشداری دەکات، چیرۆکێکی ترسناکی لە کاتی وێنەگرتنی فیلمەکەدا ئاشکرا کرد.

 

ئێلۆردی لە چاوپێکەوتنێکدا باسی لەوە کرد، چۆن بەهۆی ڕووداوێک لە گەرماودا تووشی سووتانی پلە دوو بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. چیرۆکەکە لەوەوە دەستی پێکرد کە شارەزایەکی مکیاژ بە گاڵتەوە پێی گوتبوو ئەگەر ئەو ئەکتەری میتۆدی بێت (واتە ژیانی ڕاستەقینەی خۆی بکاتە قوربانی ڕۆڵەکەی)، دەبوو ئەو برینانەی لەسەر پشتی هەن برینی ڕاستەقینە بوونایە نەک تەنها مکیاژ.

 

ئێلۆردیش بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە شایەنی ڕۆڵەکەیە، فشارێکی زۆری لە خۆی کردووە. ڕووداوەکە کاتێک بووە کە ئێلۆردی لەژێر دووشی هەڵمی گەرمدا بووە و پشتی بەر دەسکی هەڵمە گەرمەکە کەوتووە و بووەتە هۆی سووتانێکی توند.

 

ئیمیرالد فینێل، دەرهێنەری فیلمەکە، گوتی، کاتێک هەواڵی ڕەوانەکردنی جاکۆبی بۆ نەخۆشخانە پێگەیشتووە، زۆر ترساوە و وایزانیوە تووشی ڕووداوی ئۆتۆمبێل بووە.

 

ئەم فیلمە کە لە 13ـی شوبات نمایش دەکرێت و مارگۆت ڕۆبی ڕۆڵی بەرامبەری دەگێڕێت، یەکێکە لەو بەرهەمانەی کە باس و خواسێکی زۆری لەسەرە، بەتایبەت بەهۆی ئەو پەیوەندییە ڕۆحییەی ئێلۆردی لەگەڵ شوێنی وێنەگرتنەکە لە “یۆرکشایر” دروستی کردبوو، کە وای لێکردبوو بە تەواوی بچێتە ناو کەسایەتییە تاریکەکەی هیسکلیفەوە.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

کونسوڵخانەی چین لە هەولێر خولێکی کولتووری لە چین کردەوە

ART

داهاتی فیلمی “Jurassic World” گەیشتە 866 ملیۆن دۆلار

ART

بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا نمایش دەکرێت

ART