zagros news agency

ئەکتەری سعودی دالیا مبارک لە هونەر دووردەکەوێتەوە

لەم دواییانەدا کۆمەڵێک ئەستێرەی دیاری جیهانی و عەرەبی بڕیاری دوورکەوتنەوەیان لە گۆڕەپانی هونەری دا. هۆکاری ئەم بڕیارانە پەیوەندی بە گۆڕانی ئامانجە کەسییەکان و گەڕان بەدوای ژیانێکی هێمنتردا هەیە.

 

دالیا مبارک کە گۆرانیبێژێکی ناسراوی سعودییەیە، ڕایگەیاند، بەرهەمی داهاتووی لەگەڵ گەنجانی بەرنامەی دەنگ دوا کاری دەبێت. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کاری هونەری وزە و تەندروستی زۆری لێ سەندووە.

 

لەلایەکی ددیکەوە ئەکتەری بەریتانی جولی ئاندروز دوای زیاتر لە 8 دەیەی بەردەوام لە کارکردن لە بەرهەمەکانی وەک “The Sound of Music” و “Mary Poppins”، بڕیاری کۆتاییهێنانی بە بەشدارییەکانی دا.

 

ژمارەیەک لە کارەکتەرەکان لەو بڕوایەدان کە ژیانی تایبەتی گرنگترە لە ناوبانگ. هەروەها تەنیا لەبەر تەمەن یان نەمانی هەوادار نییە کە هونەرمەند دووردەکەوێتەوە، بەڵکو دروستکردنی کەسایەتی سەربەخۆ هۆکاری سەرەکییە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

لەیدی گاگا نهێنییەکانی دواین داتەپینی دەروونی خۆی ئاشکرا دەکات

ART

بانکی ناوەندیی خستنەڕووی دۆلاری گەیاندە بەرزترین، دیناریش بەرامبەر بە دۆلار لە دابەزیندایە

سەڵاح

بوومەلەرزەیەکی بەهێز تۆکیۆی هەژاند

سەڵاح