یاسکردنەوەکە رۆژی یەکشەممە، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و خانەوادەی هونەرمەند بەڕێوەچوو.
رێوڕەسمەکە لەسەر گڵكۆی شەهید جەوهەر باپیر، لە یادی (33) ساڵەى شەهیدبوونى لە گۆڕستانى شێخ ئەحمەد لە شارى هەولێر کرایەوە و دوای خوێندنەوەی سوڕەتی فاتیحە، چەپکەگوڵى رێز و وەفا لەسەر گۆڕەکەى دانرا.
هونەرمەند جەوهەر باپیر لە 31ی ئاداری ساڵی 1991، لە رۆژى کۆڕەوە مەزنەکەى خەڵکى کوردستان، لە شاری هەولێر لە دژی هێزەکانی رژێمی بەعس شەڕی کرد و هەر لەو رۆژەدا شەهید بوو.
جەوهەر باپیر لە 1978 دەستی بەکاری هونەری کردووە و بەشداریی لە 17 شانۆ و نۆ بەرهەمی تەلەڤزیۆنیدا کردووە، کە بەرچاوترین بەرهەمیان “تاپۆ هەقی چییە” بوو.