خانمە ئەکتەری ناودار کاترین ئۆهارای پێگەیشت لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لۆس ئەنجلۆس ڕایگەیاند، هۆکاری مردنەکەی “کڵۆبوونی خوێن لە سییەکانیدا” بووە.
ئۆهارا کە بە یەکێک لە گەورەترین ئەکتەرە کۆمیدییەکان دادەنرێت، مێژوویەکی پڕ لە سەرکەوتنی لە دوا بەجێهێشت. ئەو زیاتر بە ڕۆڵی دایکی کێڤن لە فیلمی “Home Alone” لای جەماوەر ناسرابوو، بەتایبەت هاوارە بەناوبانگەکەی “کێڤن!” کە تا ئێستاش لە یادەوەری بینەراندایە.
جگە لە سینەما، ئۆهارا لە جیهانی تەلەفزیۆنیشدا درەوشایەوە، بەتایبەت لە زنجیرەی “Schitt’s Creek” کە تێیدا ڕۆڵی مۆیرا ڕۆزی دەگێڕا و بەو هۆیەوە خەڵاتی “ئێمی” و “گۆڵدن گڵۆب”ی بەدەستهێنا.
کاروانی هونەری ئەو لە شانۆی “Second City” لە کەنەداوە دەستی پێکرد و دواتر بووە یەکێک لە پایە گرنگەکانی سینەمای هۆڵیوود.
دواین دەرکەوتنی هونەری لە زنجیرەی “The Studio” بوو کە تێیدا ڕۆڵی بەڕێوەبەرێکی جێبەجێکاری دەگێڕا. مەرگی ئۆهارا کەلێنێکی گەورە لە جیهانی کۆمیدیادا دروست دەکات، بەڵام کارەکتەرە جۆراوجۆرەکانی بۆ هەمیشە لە مێژووی سینەمادا دەمێننەوە.

