zagros news agency

یەكەم دیداری رۆشنبیرانی كورد و عەرەب بەرێوەچوو

لە بەغدا یەكەم دیداری رۆشنبیرانی كورد و عەرەب لە چوارچێوەی كارەكانی سەنتەری رۆشنبیری عەرەبی كوردی بەڕێوەچوو.

حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی ئاراستەی بەشداربووانی دیدارەكە كرد و پشتیوانی خۆی دەربڕی.

رۆژی شەممە 29ـی حوزەیرانی 2024، دیدارەكە، بە ئامادەبوونی د. لەتیف رەشید، سەرۆكی كۆماری عێراقی فیدڕاڵ و ژمارەیەكی بەرچاو لە رۆشنبیرانی كورد و عەرەب و كەسایەتییە ئەكادیمییەكان بەڕێوەچوو.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزیری رۆشنبیری و لاوان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دیدارەكە كرد، تێیدا پشتیوانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی بۆ سەرخستنی كار و پڕۆژەكانی ئەو سەنتەرە رۆشنبیرییە دووپاتكردەوە.

لە پەیامەكەیدا، حەمەی حەمەسەعید، جەختیكردەوە لەسەر بەهێزكردنی رایەڵی پەیوەندیی كولتووری و رۆشنبیری نێوان سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق بۆ خزمەتكردنی زیاتری كولتوور و فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و هێنانەدی سەقامگیری كۆمەڵایەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەستێرەی “Stranger Things” نهێنییەکی گرووپەکەیان ئاشکرا دەکات

ART

لە هەولێر شانۆگەریی “ئیمپراتۆریەتی هەیاس” نمایشکرا

ART

نانسی مایەرز دوای 11 ساڵ دابڕان بە فیلمێکی نوێوە دەگەڕێتەوە

ART