zagros news agency

لە هەولێر د. شوکریە رەسول بەسەر کرایەوە

شەوی سێشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، لە ماڵەکەی خۆیدا بەمەبەستی بەسەرکردنەوەو هەواڵپرسین، سەردانی کەسایەتی دیاری ئەکادیمی د.شوکریە ڕەسول کرد.

لەو سەردانەدا هیوای ساغ و سەلامەتی بۆ خوازرا و باس لەو خزمەت و ماندوبوون و چالاکییە ئەدەبی و ڕۆشنبیرى و زانستییەکانی  کرا و جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە دکتۆرە کەسایەتییەکی دیارەو خۆشەویستیەکی تایبەتی هەیە لە شاری هەولێر، بەهزرو ئەندێشەی ڕەسەنایەتی خۆی خزمەتێکی زۆری  وشەی کوردی و ئەدەبیاتی فۆلکلۆری کوردی کردووە، هاوکات چەندین نەوەی بە چەکی زانست فێری وانەی نەتەوایەتی کردووە.

شاندەکە هەموو ئەو ماندوو بوونەی دکتۆرە شوکریە لە زانکۆ و رێکخراوەکان و چالاکی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری پێشکەشی کردووە، بە مایەی ڕێز و پێزانییە و کار و بەرهەم و ڕەنجی مایەی شانازی هەموو کوردێک نیشاندا.

دکتۆر شوکریە رەسول،وێرای خۆشحاڵی دەربڕین، ئەو بەسەرکردنەوەی بەبەرزی نرخاندو دووپاتیکردەوە، کە لەسەر رێبازی پاکی زانستی و ئەکادیمی و نەتەوەیی بەردەوام دەبێت.

دکتۆر شوکریە رەسول جگە لەوەی پسپۆر و مامۆستا بووە لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەددین و ماوەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە، هاوکات پارێزەرێکی دڵسۆزی مافەکانی ئافرەتان بووە و چەندین کتێبی لەبارەی فۆلکلۆری کوردی و رەخنەو ئەدەبیاتی کوردی بڵاوکردۆتەوەو سەرپەرشتی دەیان نامەی ئەکادیمی ماستەر و دکتۆرای کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کاترین ئۆهارا لە تەمەنی 71 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

ART

سەمەر عەبدولعەزیز گۆرانیبێژی سووری کۆچی دوایی کرد

ART

(اتنين غيرنا) درامایەکی کاریگەر لە ڕەمەزانی 2026

ART