zagros news agency

میشێل یۆ لە بەرلین: سینەما شوێنی ئاشتی و تێکەڵبوونی دڵەکانە

 

لە پەراوێزی فیستیڤاڵی فیلمی بەرلین، میشێل یۆ، ئەکتەری خاوەن خەڵاتی ئۆسکار، ورچی زێڕینی فەخری پێبەخشرا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، یۆ ئامادە نەبوو قسە لەسەر دۆخی سیاسی ئەمریکا بکات و گوتی باشترە مرۆڤ باس لەو شتانە نەکات کە لێیان تێناگات، بەڵکو دەیەوێت تەنیا سەرنج بخاتە سەر سینەما.

ئەو بە توندی دژی ئەو بۆچوونانە وەستایەوە کە دەڵێن سینەما کۆتایی دێت و گوتی: “سینەما کاتێکی تایبەتە بۆ خۆت، مۆبایلەکەت دەکوژێنیتەوە و دڵ و عەقڵت بۆ جوانییەکان دەکەیتەوە”.

یۆ هیوای خواست لەگەڵ دەرهێنەرە ئەوروپییەکان و دەرهێنەری مەکسیکی جییێرمۆ دێل تۆرۆ کار بکات. هەروەها باسی لە سەختییەکانی بەردەم ئەکتەرە ئاسیاییەکان کرد لە هۆڵیوود.

جەختی لەوە کردەوە، سەرکەوتنی فیلمەکانی وەک “Everything Everywhere All at Once” نیشانەی گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە پیشەسازی فیلمدا، کە بەهۆی خۆڕاگری و بەردەوامی ئەوانەوە بەدەست هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە رواندز کۆڕێک بۆ ناڵە حەسەن سازکرا

ART

گرووپی BTS ریکۆردی نوێ لە لیستەکانی بیلبۆرد تۆمار دەکاتەوە

ART

دیداری “کاریگەریی ئەدەبی زارەکی لەسەر میوزیکی کوردی” سازدەکرێت

ART