zagros news agency

دانپێدانانە ڕاستگۆیانەکانی کریس هێمسوۆرس دەربارەی کارەکتەری “سۆر”

کریس هێمسوۆرس، ئەکتەری ئوسترالی و پاڵەوانی فیلمەکانی مارڤڵ، پەردەی لەسەر لایەنێکی شاراوەی ژیانی لادا و ڕایگەیاند کە ئەو کەسایەتییە متمانەبەخۆبووەی لە میدیاکاندا نیشانی دەدات، تەنها “قەڵغانێکی دەروونی” بووە.

هێمسوۆرس لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی گاردیان ئاشکرای کرد، لە سەرەتای کارکردنیدا لە هۆلیوود تووشی دڵەڕاوکێی توند و “پانیك ئەتاک” بووە.

ئەو دەڵێت: “ڕۆڵی خوداوەندی هەورەبروسکە (سۆر) وەک تۆڕێکی پارێزەر بوو بۆم، خەڵکم وا تێگەیاندبوو کە متمانەم بەخۆمە، بەڵام لە ڕاستیدا لە ناوەوە دەترسام”.

ئەم ئەکتەرە تەمەن 42 ساڵە ئاماژەی بەوە کرد، بە تێپەڕبوونی کات متمانەی ڕاستەقینەی پەیدا کردووە.

بڕیارە هێمسوۆرس جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتی سۆر لە فیلمی داهاتووی “Avengers: Doomsday” کە لە کۆتایی ساڵی 2026ـدا نمایش دەکرێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمریکا شەپۆلێکی نوێی سزاکانی دژی ئێران خستە گەڕ

یاسین

131 کەس بەهۆی لافاوەکەی تێکساس مردوون

یاسین

بیتکۆین زیانی زیاتر تۆمار دەکات

سەڵاح