کۆمپانیای بەرهەمهێنەری فیلمی خەیاڵی و جووڵەی “Moana” بە بەشداریی ئەستێرەی جیهانی دوەین جۆنسۆن (زە ڕۆک)، یەکەمین دیمەنەکانی بەشی نوێی فیلمەکەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە لە 10ـی تەمموزی داهاتوو لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.
ئەم هەنگاوە دوای سەرکەوتنە گەورەکەی بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن هات، کە توانی داهاتی لە یەک ملیار و 59 ملیۆن دۆلار تێپەڕێنێت.
چیرۆکی “Moana” باس لە کچێکی ئازا دەکات کە کچی سەرۆکی کەشتیوانانە و بڕیار دەدات گەشتێکی مەترسیدار بەناو دەریادا بکات بۆ ڕزگارکردنی خێزانەکەی لە کارەساتێکی گەورە.
لەم گەشتەدا ڕووبەڕووی چەندین ڕۆح و خوداوەندی جیاواز دەبێتەوە. فیلمە نوێیەکە جگە لە دوەین جۆنسۆن، کۆمەڵێک ئەکتەری وەک نیکۆڵ شێرزینگەر و ئالن تودیک تێیدا بەشدارن و لەلایەن ڕۆن کلیمێنتس و جۆن ماسکەرەوە دەرهێنراوە.
ئەم پڕۆژە نوێیەی دیزنی چاوەڕوانییەکی زۆری لێ دەکرێت، بەتایبەت دوای ئەو پێشوازییە گەرمەی لە وەشانە ئەنیمەیشنەکەی کرا.

