zagros news agency

فیلمی “The Housemaid” و سەرکەوتنە گەورەکەی

فیلمی “The Housemaid” لە بەرهەمهێنانی کۆمپانیای Lionsgate، توانی سەرکەوتنێکی جەماوەری گەورە بەدەستبهێنێت لەو کاتەوەی لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ نمایشکراوە.

فیلمەکە باس لە ژنێک دەکات کە هەوڵ دەدات ژیانی خۆی چاک بکاتەوە و وەک خزمەتکار لە ماڵێکی دەوڵەمەنددا کار دەکات، بەڵام دواتر دەکەوێتە ناو بازنەیەکی توندوتیژی و ترسەوە.

ئەکتەرانی وەک سیدنی سوینی و ئەماندا سەیفرید ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن.

فیلمەکە ئێستا لە ٢٧ سینەمای میسر نمایش دەکرێت و پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.

چیرۆکە پڕ لە هیجانییەکە و نواندنی بەهێزی ئەکتەرەکان وایکردووە ببێتە یەکێک لە فیلمە پڕداهاتەکان. دەرهێنەر پۆڵ فیگ توانیویەتی کەشێکی پڕ لە دڵەڕاوکێ بۆ بینەر دروست بکات کە تا کۆتایی فیلمەکە چاوەڕێی سوپ رایز بن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەمەر عەبدولعەزیز گۆرانیبێژی سووری کۆچی دوایی کرد

ART

فەزڵ شاکر بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

ART

ئاسۆیەکی نوێ بۆ زنجیرە فیلمی “The Matrix”هەیە

ART