ئەکتەری ناوداری ئەمریکی، ئیریک دین، لە تەمەنی 53 ساڵیدا دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی دەمارگیری (ALS) کۆچی دوایی کرد.
دین کە بە ڕۆڵی “دکتۆر مارک سلۆن” لە زنجیرەی(Grey’s Anatomy) ناوبانگێکی جیهانی هەبوو، تەنیا ساڵێک دوای ئاشکراکردنی نەخۆشییەکەی گیانی سپارد.
خێزانەکەی لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند، ئیریک لە کۆتا ساتەکانیدا لە ناو خێزانەکەیدا بووە. ئەو لە ساڵی کۆتایی ژیانیدا بووە داکۆکیکارێکی چالاک بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لەم نەخۆشییە دەگمەنە.
کۆچی دوایی ئەم ئەکتەرە کە لە زنجیرەی (Euphoria)ـیشدا ڕۆڵی هەبوو، کاردانەوەی زۆری لە هۆلیوود و ناو هەوادارانی لێکەوتەوە و وەک خەسارەتێکی گەورە بۆ جیهانی نواندن وەسف کرا.

