zagros news agency

چاوەڕوانییەکان بۆ وەرزی سێیەمی (House of the Dragon)

پلاتفۆرمی HBO یەکەم ترەیلەری فەرمی وەرزی سێیەمی زنجیرەی (House of the Dragon)ـی بڵاوکردەوە، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو نمایش بکرێت.

چیرۆکی ئەم وەرزە باس لە هەڵگیرسانی جەنگێکی کراوە و وێرانکەر دەکات لە نێوان ڕێنێرا و ئیگۆن دوای دوو وەرز لە ململانێی سیاسی.

هەرچەندە وەرزی دووەم لە چاو وەرزی یەکەمدا بینەری کەمتری هەبوو (بە تێکڕای 8.9 ملیۆن بینەر بۆ ئەڵقەی کۆتایی)، بەڵام هێشتا یەکێکە لە پڕبینەرترین کارەکان. ڕایان کۆندال، بەرهەمهێنەری زنجیرەکە، ڕایگەیاندووە کە وێنەگرتنی وەرزی سێیەم لە سەرەتای ساڵی 2025 دەست پێدەکات.

ئەم وەرزە نوێیە بەڵێنی جەنگی گەورەتر و ڕووداوی خێراتر بە بینەران دەدات. هۆکارەکانی دابەزینی ڕێژەی بینەر لە وەرزی دووەمدا بۆ گۆڕانکاری لە شێوازی گێڕانەوە دەگەڕێندرێتەوە، بەڵام بەهۆی جەنگی نێوان ئەژدیهاکان، پێشبینی دەکرێت وەرزی سێیەم دووبارە ئامارەکان بەرز بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەرکردنەوەی موحسین قۆچان؛ ڕێزگرتن لە نیو سەدە خزمەتی ئەدەبی

ART

ئەفسانە شەڕکەرانی سەرشەقام دەگەڕێنەوە و ناوی ئەکتەرە بەشداربووەکان ئاشکرا کرا

ART

کۆڵن فارێڵ: لەکاتی وێنەگرتندا تۆم کروزم تووڕە کرد

ART