zagros news agency

تاران لەژێر هێرشێکی چڕدایە

لە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانەوە، هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی تاران دەستی پێ کرد. لەو چوارچێوەیەدا، دەزگای هەواڵگری لە نزیک پردی “سەید خەندان” و بنکەی ١٣ی هێزی ئاسمانی لە گەڕەکی “پیروزی” بۆمباران کران. هێرشەکان گەڕەکەکانی نەوبونیاد، وەلەنجەک، جەنەتئاباد، تارانپارس، قەیتەرییە، حەکیمییە، نیاوەران و سەعادەت‌ئابادیان گرتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، لە گەڕەکی سەبەلان بە پێنج مووشەکی سەنگەربڕ هێرش ئەنجام دراوە و لە نزیک زیندانی ئێڤینیش دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز بیستراوە. هاووڵاتییان باس لە لەرینەوەی توندی باڵەخانەکان و شکانی جامی پەنجەرەکان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بانکی ناوەندیی خستنەڕووی دۆلاری گەیاندە بەرزترین، دیناریش بەرامبەر بە دۆلار لە دابەزیندایە

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

سەڵاح