zagros news agency

فیلمی (Zootopia 2)ڕیکۆردێکی مێژوویی لە جیهانی ئەنیمەیشندا تۆمار دەکات

فیلمی (Zootopia 2) کە بەرهەمی کۆمپانیای واڵت دیزنییە، توانیویەتی سەرکەوتنێکی بێوێنە لە بۆکس ئۆفیسی جیهانیدا تۆمار بکات و داهاتەکەی گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێک و 849 ملیۆن دۆلار.

ئەم فیلمە کە لە کۆتایی تشرینی دووەمی ساڵی 2025 نمایش کرا، توانی لە ماوەیەکی کورتدا ببێتە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی مێژووی ئەنیمەیشن.

داهاتەکەی تەنیا لە ئەمریکا 423 ملیۆن دۆلار بووە و لە ئاستی نێودەوڵەتیشدا ملیارێک و 425 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە. چیرۆکی فیلمەکە بەردەوامی دەدات بە بەسەرهاتەکانی جوودی هۆبز و نیک وایڵد وەک هاوبەش لە بەشی پۆلیسی زۆتۆپیا، بەڵام ئەمجارە ڕووبەڕووی پیلانگێڕییەکی کۆن دەبنەوە کە خێزانە دەسەڵاتدارەکان تێیدا تێوەگلاون.

لە ڕووی تەکنیکییەوە، ئەم فیلمە دەستکەوتێکی مەزنی دیزنییە، چونکە زیاتر لە 170 کارەکتەری جیاواز و 67 جۆری ئاژەڵی تێدا بەکارهاتووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

جۆرج کلونی: ژیانم بەبێ سۆشیاڵ میدیا ئارامترە

ART

دواین جۆنسن کۆتاییهاتنی وێنەگرتنی “Jumanji 4” ڕادەگەیەنێت

ART

٢٦ـەمین خولی “ڕۆژانی شانۆی قەرتاج” بە نمایشێکی یەحیا فەخرانی دەستیپێکرد

ART