zagros news agency

٢٦ـەمین خولی “ڕۆژانی شانۆی قەرتاج” بە نمایشێکی یەحیا فەخرانی دەستیپێکرد

لە پایتەختی تونس، بە دروشمی “شانۆ ترپەی شەقامە”، ٢٦ـەمین فێستیڤاڵی “ڕۆژانی شانۆی قەرتاج” لە دار ئۆپێرا دەستیپێکرد و تا ٢٩ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە بە شانۆگەری “شا لیر” لە نواندنی هونەرمەندی گەورەی میسری یەحیا فەخرانی کرایەوە کە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا. 

لەو خولەدا زیاتر لە ٨٠ نمایش لە وڵاتانی عەرەبی و ئەفریقییەوە بەشدارن. 

لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕێزلێنان بۆ چەندین هونەرمەندی دیار ئەنجامدرا و یەحیا فەخرانیش خەڵاتی تایبەتی پێ بەخشرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بڕیاری ئازادکردنی هونەرمەند فەزل شاکر درا

ART

لە رۆژی جیهانیی شانۆدا رێز لە ژمارەیەک هونەرمەند گیرا

ART

هەموو فیلمەکانی جەیمس بۆند لە نێتفلێکس

ART