zagros news agency

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و فیدراسیۆنی جیهانیی کورد پرسی هەماهەنگی کولتووریان تاوتوێ کرد

لەسەر ڕاسپاردەی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ خەلیل عەبدوڵڵا، بەڕێوبەری گشتیی دیوان و دەلیل جەمال، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیر و نامق هەورامی بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت پێشوازیان لە شاندێکی فیدراسیۆنی ڕێکخراوی جیهانیی کورد کرد.

شاندەکەی فیدراسیۆنی ڕێکخراوی جیهانیی کورد  پێکهاتبوو لە ڕێباز نەجم، سەرۆکی فیدراسیۆنەکە و ژمارەیەک لە ئەندامانی فیدراسیۆن و بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەماهەنگی نێوان وەزارەت و فیدراسیۆنەکەیان سەردانی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانیان کردبوو.

لە دیدارێکدا، گفتوگۆ لە بارەی هەماهەنگی نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان و فیدراسیۆنەکە کرا بۆ سەرخستنی پڕۆژە کولتووریی و فەرهەنگییەکانی فیدراسیۆنەکە لە ناوخۆ و دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ئامادەیی خۆی بۆ هەر جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەکی فیدراسیۆنەکە دووپاتکردەوە لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری ڕۆشنبیری و هونەری کوردی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات و هیوای سەرکەوتنی بۆ کار و پڕۆژەکانی ڕێکخراوەکە خواست.

هەواڵی پەیوەندیدار

دوای بڵاوبوونەوەی چەند پۆستەرێکی نافەرمی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی دروستکردنی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی بەناوبانگی (Pretty Woman) جارێکی دیکە سەری هەڵداوەتەوە، سەرچاوە هەواڵییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە گفتوگۆی جیدی لەو بارەیەوە هەیە. جولیا ڕۆبێرتسی تەمەن ٥٧ ساڵ و ڕیچارد گێری تەمەن ٧١ ساڵ، کە پاڵەوانانی سەرەکی فیلمەکەن، لەگەڵ کۆمپانیای دیزنی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ ئەوەی دوای ٣٥ ساڵ لە بەرهەمهێنانی فیلمە ڕەسەنەکە، بەشێکی نوێی لێ دروست بکەن. سەرچاوەیەکی نزیک لە پڕۆژەکە بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا هیچ گرێبەستێک واژۆ نەکراوە، بەڵام کار لەسەر سیناریۆیەکی سەرەتایی دەکرێت و ئەگەر هیچ کێشەیەک نەیەتە پێش، جولیا و ڕیچارد هەردووکیان ئامادەیی خۆیان نیشان داوە”. جولیا ڕۆبێرتس پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕایگەیاندبوو کە بەهۆی گۆڕانی سەردەم و تێڕوانینەکان، ئەستەمە فیلمێکی وەک “Pretty Woman” لەم سەردەمەدا بەرهەمبهێنرێتەوە. بەڵام ئێستا بەهۆی بەردەوامیی ناوبانگی فیلمەکە، وا دیارە ئەکتەرەکان بۆچوونی خۆیان گۆڕیوە. فیلمی “Pretty Woman” کە لە ساڵی ١٩٩٠ بەرهەم هێنرا، چیرۆکی ملیاردێرێک (ئێدوارد لویس) دەگێڕێتەوە کە دەکەوێتە خۆشەویستیی ژنێکی سەر شەقام (ڤیڤیان وارد). فیلمەکە یەکێکە لە پڕداهاتترین و خۆشەویستترین فیلمە ڕۆمانسییەکانی مێژووی سینەما.

ART

لیۆناردۆ دی کاپریۆ: لە رووی سۆزدارییەوە هەست دەکەم تەمەنم ٣٥ ساڵە

ART

وەرزی سێیەمی “House of the Dragon 3” بەرزترین نرخاندن بەدەست دێنێت

ART