zagros news agency

دانیال ڕادکلیف دەنگۆکانی وۆڵڤەرین رەت دەکاتەوە

دانیال ڕادکلیف، ئەستێرەی زنجیرە فیلمەکانی “هاری پۆتەر”، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هێنا کە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوکرابوونەوە سەبارەت بە گرتنی رۆڵی کەسایەتی “وۆڵڤەرین” لە جیهانی مارڤڵ.

ڕادکلیف بە شێوەیەکی بڕاوە ڕایگەیاند کە هیچ پێشنیارێکی فەرمی بۆ ئەو رۆڵە پێنەگەیشتووە و ئەوەی هەیە تەنیا خەیاڵ و داواکاری هەندێک لە هەوادارانی بووە لەسەر ئینتەرنێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی “ComicBook” ڕادکلیف گوتی: “خۆشحاڵ بووم بە دەنگۆکان، بەڵام هیچ کەسێک لە مارڤڵەوە قسەی لەگەڵ نەکردووم”.

ئەو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، جێگرتنەوەی “هیو جاکمان” کارێکی زۆر سەختە، چونکە جاکمان بۆ چەندین ساڵ بە لێهاتووییەکی زۆرەوە ئەو رۆڵەی گێڕاوە.

سەرەڕای رەتکردنەوەی ئەم رۆڵە، ڕادکلیف دەرگای بە رووی جیهانی سوپەرهیرۆکاندا دانەخست و ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر پڕۆژەیەکی گونجاو هەبێت، ئامادەیە لە داهاتوودا بە رۆڵێکی جیاواز بەشداری لە فیلمەکانی مارڤڵدا بکات، بەو مەرجەی کەسایەتییەکە لەگەڵ تواناکانی ئەودا بگونجێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “Godzilla X Kong” لە سینەماکاندا

ART

تايلەر بێری ڕێوشوێنی توندی بۆ ستافی فیلمێک داناوە

ART

جێنیفەر لۆرێنس: کاتێک قسە بۆ راگەیاندنەکان دەکەم کۆنترۆڵی خۆم لەدەستدەدەم

ART