فیلمی سینەمایی “دوا گۆرانی”، بە ئامادەبوونی بەشێک لە ستافەکەی و هۆگرانی هونەری حەوتەم، لە هەولێر نمایشکرا.
فیلمەکە ئیوارەی چوارشەممە، لە سینەما ئێمپایەر لە فاملی مپڵی هەولێر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی سینەما و شانۆی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بە پاڵپشتی پارێزگاری هەولێر، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” نمایشکرا.
“دوا گۆرانی” لە دەرهێنانی میلا فەیزوڵڵا بیکییە و بۆ یەکەم جارە نمایشی تایبەتی بۆ کرا. ئەم بەرهەمە لە هەمان کاتدا یەکەمین ئەزموونی هونەرمەندی گۆرانیبێژ شاباز زەمانییە لە جیهانی سینەما و ڕۆڵبینیندا، تێیدا هەنگاوێکی نوێ لە ژیانی هونەری خۆی دەنێت.
پڕۆژەی “سینەما و جەماوەر” ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە، ئامانجی سەرەکی ئەم پڕۆژەیە خزمەتکردن بە بزووتنەوەی هونەری، پشتگیری لە فیلمە کوردییەکان و ئاشناکردنەوەی زیاتری بینەرانە بە بەرهەمە سینەماییە کوردییەکان. سەرجەم نمایشەکانی ئەم پڕۆژەیە بە بێبەرامبەر بۆ تەواوی هۆگرانی هونەرە.

