zagros news agency

تایلۆر سویفت بە گۆرانییەکی نوێ ریزبەندی یەکەم دەگرێتەوە

ئەستێرەی جیهانی تایلۆر سویفت، دەستکەوتێکی نوێی گەورەی بۆ کاروانی هونەری خۆی زیاد کرد، دوای ئەوەی گۆرانییە نوێیەکەی بەناوی“Opalite” پلەی یەکەمی لیستی بەناوبانگترین گۆرانییەکانی گرت، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپێکی سینەمایی ناوازە.

سویفت لەرێگەی هەژماری خۆی لە ئینستاگرام، چەند وێنەیەکی پشت پەردەی بڵاوکردەوە و سوپاسی هەوادارانی کرد کە هۆکاری سەرەکی ئەم سەرکەوتنەن.

بیرۆکەی ڤیدیۆ کلیپەکە لە چاوپێکەوتنێکی بەرنامەی “The Graham Norton Show” لە ساڵی 2025ـەوە سەرچاوەی گرتووە، تێیدا چەندین ئەستێرەی وەک کیلیان مۆرفی، دۆمناڵ گلیسۆن، گریت لی و لویز کاباڵدی تێدا دەردەکەون.

بەگوێرەی راپۆرتە هونەرییەکان، “Opalite” بووە 14ـەمین گۆرانی سویفت کە بگاتە لوتکەی لیستی Billboard Hot 100، ئەمەش دوای بیست هەفتە لە بڵاوبوونەوەی. ئەم گۆرانییە، کە دووەم بەرهەمی ئەلبوومی“The Life of a Showgirl”ـە و دەگاتە پلەی یەکەم، جارێکی دیکە توانای سویفت لە مانەوە لە لوتکەی جیهانی پۆپدا دەسەلمێنێتەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی : کاک کەریم شنگالی لە هەموو قۆناخەکانی خەباتی گەلی کوردستاندا، پێشمەرگەیەکی ماندوونەناسی ئازا و تێکۆشەرێکی ناسراو و کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بوو

یاسین

قەتەر ٨٧ ملیۆن دۆلار وەک هاوکاری دەداتە سووریا

سەڵاح

مان سیتی سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا

یاسین