zagros news agency

نهێنی پەیوەندی تایلۆر سویفت و ژمارە 13

ژمارە 13 بووەتە نیشانەیەکی سەرەکی لە ژیان و کارە هونەرییەکانی تایلۆر سویفت، ئەستێرەی ناوداری پۆپ.

ئەم ژمارەیە کە لای زۆر کەس بە نیشانەی بەدبەختی دادەنرێت، بۆ تایلۆر “تەوێڵەی بەختە”.

سویفت لە 13ی کانوونی یەکەمی 1989 لەدایکبووە و لە تەمەنی 13 ساڵیدا کەوتووەتە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 13، لەو کاتەوە ئەم ژمارەیە لە هەموو شوێنێکی ژیانیدا دەبینرێت، لە ناو ئالبومەکانی تا ئەو تەلەفۆنەی(iPhone 13) کە تا ئێستا بەکاری دەهێنێت.

هەوادارانی تایلۆر کە بە “سویفتیز” دەناسرێن، لە کۆنسێرتەکاندا ژمارە 13 لەسەر دەستیان دەنووسن.

تایلۆر لە رێوڕەسمی “گرامی 2024″دا کاتێک 13یەمین خەڵاتی بردەوە، ئالبومە نوێیەکەی ڕاگەیاند. شارەزایانی فەلەکناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ژمارەیە لای تایلۆر هێمایە بۆ نوێبوونەوە و گۆڕانکاری بەردەوام. تەنانەت لە کولتووری ئیتاڵیدا بە ژمارەیەکی بەختیار.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی دووەمی “Joker” لە سینەماکاندا

ART

بریكاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پێشوازی له‌ هونه‌رمه‌ند شڤان په‌روه‌ر كرد

ART

لە هەولێر بەڵگەفیلمی “کەرکووک تەعریبی بەردەوام” نمایشکرا

ART