zagros news agency

چاڤی بووە سوپرایزی دژایەتی کردنی لاپۆرتا

ئەمڕۆ لە بۆنەیەکی تایبەتدا چاڤی هێرناندێزی یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ ئامادە بوو بۆ پاڵپشتی کردنی ڤیکتۆر فۆنتی ڕکابەری خوان لاپۆرتا لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا.

ئامادە بوونی چاڤی ئەمڕۆ لەگەڵ فۆنت بووە سوپرایزێکی گەورە و بەشێکی چاودێران ئەم کارەی چاڤی بە ئیستفجاز کردن و قۆستنەوەی هەل دەخەملێنن،کە دەگوترێت چاڤی مەبەستی تۆڵە کردنەوەی لە لاپۆرتا لەبەرامبەر هەندێ بێ قەولی لاپۆرتا لەو کاتەی چاڤی ڕاهێنەری بارسێلۆنا بووە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا دوو ناوی زۆر بەهێز لەنێو ڕکابەریەکەن ئەویش ڤیکتۆر فۆنت و خوان لاپۆرتا هەن،کە بە کۆمەڵێک بەڵێن هەنگاو دەنێن بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانەی بارسێلۆنا.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

گرنگترین گەڕانەوەی نیکۆ پاز بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاسین

بارسێلۆنا گرێبەست لەگەل یاریزانێکی ئەفریقی مۆر دەکات

یاسین

بایرن میونشن گرێبەستی گۆڵپارێزەکەی نوێکردەوە

یاسین