ماریا ئۆبراین، خانمە ئەکتەری ناسراوی زنجیرە و فیلمەکانی وەک“Protocol” و “Matlock”، لە 24ـی شوبات لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئۆبراین تەنیا ئەکتەر نەبوو، بەڵکو بۆ ماوەی 15 ساڵ وەک ڕاهێنەری نواندن لە زنجیرەی درێژخایەنی “Days of Our Lives” کاری کردووە تا کاتی خانەنشینبوونی لە ساڵی 2022. ئەو لە بنەماڵەیەکی هونەرییەوە هاتبوو؛ کچی ئێدمۆند ئۆبراین، براوەی خەڵاتی ئۆسکار و ئۆلگا سان خوان، ئەستێرەی کۆمیدیا بوو.
کاروانی هونەری ئۆبراین لە ساڵی 1963 بە زنجیرەی “Sam Benedict” دەستی پێکرد. لە ماوەی چەندین دەیەی کارکردنیدا، لە تەنیشت چەندین ئەستێرەی گەورەی وەک مێلانی گریفیت، لیلی تۆملین و ئەنجێلا لانسبێری نواندنی کردووە. جگە لە کارە سینەمایی و تەلەفزیۆنییەکانی، ئەو بە کارە شانۆییەکانیش ناسرابوو و خەڵاتی“Drama-Logue”ی بۆ شانۆگەری “The Maids” بەدەستهێنابوو.
ماریا ئۆبراین ڕۆڵێکی گرنگی لە بواری مرۆیی و تەندروستیدا هەبوو. دوای ئەوەی باوکی وەک یەکێک لە یەکەم کەسایەتییە ناودارەکان تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بوو، ماریا لە ساڵی 1983 لە بەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا شایەتی دا. ئەم هەوڵانەی ئەو کاریگەرییەکی گەورەی هەبوو لە دابینکردنی بودجەی حکومی بۆ توێژینەوەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر. لە دوای خۆی، ماریا سێ منداڵ و دوو خوشک و برایەکی جێهێشتووە، کە یەکێکیان برێندان ئۆبرایەنی ئەکتەرە.

