zagros news agency

فەزڵ شاکر و محەممەدی کوڕی کۆنسێرتێک لە ئەبوزەبی ساز دەکەن

هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی فەزڵ شاکر خۆی بۆ دیداری جەماوەرەکەی لە وڵاتی ئیمارات ئامادە دەکات.

کۆمپانیای ڕێکخەر ڕایگەیاند، فرۆشتنی تکت لە ڕۆژی دووشەممە 26ی تشرینی یەکەم دەست پێدەکات.

کۆنسێرتەکە هاوبەشە و لە 20ی تشرینی دووەم لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت. محەممەد شاکری کوڕی لەم چالاکییە هونەرییەدا بەشدار دەبێت. ئەم کۆبوونەوەیە دوو ئه‌زموونی جیاوازی نەوەکان پێکەوە دەبەستێتەوە.

فەزڵ شاکر لە 22ی تشرینی یەکەم ئاهەنگێکی لە ڕیاز لە سعودیا سازکرد و جەماوەرییەکی بەرچاو ئامادەبوو.

ئەمە یەکەم دەركەوتنی ڕاستەوخۆی فەزڵ شاکر بوو دوای دوورکەوتنەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ. جەماوەرەکە بە ورە و جۆشێکی زۆرەوە پێشوازییان لە گەڕانەوەی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر کتێبخانەى بەڕێوەبەرایەتى ئەوقاف کرایەوە

ART

وەرزی سێیەمی “Helluva Boss” دەستپێدەکات

ART

پاتریک برۆیل تۆمەتەکانی دەستدرێژیی سێکسی ڕەت دەکاتەوە

ART