کۆمپانیای وارنەر برەز هەنگاوێکی مێژوویی دەنێت بۆ گواستنەوەی جیهانی پڕ لە جادووی “Game of Thrones” بۆ ناو هۆڵەکانی سینەما.
بەگوێرەی دوایین زانیارییەکانی پێگەی “Page Six Hollywood”، کارکردن لەسەر پڕۆژەیەکی نوێ دەستیپێکردووە کە باس لە ڕووداوەکانی پێش زنجیرە ڕەسەنەکە دەکات.
بو ویلیمۆن، نووسەر و دەرهێنەری ناوداری ئەمریکی کە بە کارە ناوازەکانی وەک “House of Cards” و “Andor” ناسراوە، ئەرکی نووسینی ڕەشنووسی سەرەتایی فیلمەکەی پێسپێردراوە. ئەم فیلمە تیشک دەخاتە سەر کەسایەتی “ئێجۆن تارجارینی یەکەم”، کە بە دامەزرێنەری خانەوادەی تارجارین ناسراوە.
ئەم پڕۆژەیە لە کاتێکی هەستیاردا دێت کە کۆمپانیای وارنەر برەز لە پرۆسەی یەکگرتن و کڕیندایە لەگەڵ کۆمپانیای“Paramount Skydance”. هەرچەندە هێشتا ناوی دەرهێنەر و ئەکتەرەکان دیار نەکراون، بەڵام جەماوەری ئەم زنجیرەیە بە پەرۆشەوە چاوەڕێی بینینی “ئێجۆن”ن لەسەر شاشەی سینەما، کە پێشتر تەیا ناوی لە کتێب و زنجیرەکاندا هاتووە.
دەیڤید ئەلیسۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پارامۆنت، بەڵێنی داوە دوای یەکگرتنی کۆمپانیاکان ساڵانە 30 فیلم بەرهەم بهێنن، ئەمەش هیوای ئەوەی زیاد کردووە کە فیلمی “تارجارین” ببێتە یەکێک لە کارە هەرە لەپێشینەکان. ئەم کارە دەبێتە درێژەپێدەری سەرکەوتنەکانی “House of the Dragon” و ڕێگایەکی نوێ بۆ گەورەکردنی ئیمپراتۆرییەتی جورج ڕ.ڕ. مارتن لە سینەمادا.

