دوای چاوەڕوانییەکی زۆر، نیکۆڵ کیدمان، ئەستێرەی براوەی خەڵاتی ئۆسکار، هەواڵێکی خۆشی بۆ هەوادارانی فیلمی کلاسیکی “Practical Magic” پێ بوو.
کیدمان لە کاتی میوانداریکردنی لە بەرنامەی “The Tonight Show” لەگەڵ جیمی فاڵۆن، بە دڵخۆشییەوە پشتڕاستی کردەوە کە بەشی دووەمی فیلمەکە لە ڕێگادایە و زۆرێک لەو توخمە جادووییانەی کە جەماوەر خۆشیان دەویست، دەگەڕێنەوە. یەکێک لەو پرسیارانەی زۆرترین سەرنجی لەسەر بوو، گەڕانەوەی رێوڕەسمی “مارگریتای نیوەشەو” بوو، کە کیدمان بە پێکەنین و متمانەوە وتی: “بەڵێ، دەگەڕێتەوە.”
ئەم فیلمە نوێیە کە بڕیارە لە 11ـی ئەیلوول نمایش بکرێت، جارێکی دیکە هەردوو خوشکی ئەفسانەیی “سالی و جیلیان ئۆینز” کۆدەکاتەوە، کە لەلایەن نیکۆڵ کیدمان و ساندرا بوڵۆکەوە ڕۆڵیان دەگێڕدرێت.
کیدمان ئاماژەی بەوە کرد، فیلمەکە پڕ دەبێت لەو شتەی ئەو ناوی دەبات بە “خۆشەویستی جادوویی“، کە تیشک دەخاتە سەر پەیوەندییە خێزانییە قووڵەکان و ئەو هێزە جادووییەی لە نێوان خوشکەکاندا هەیە.
پڕۆژەکە لە دەرهێنانی سۆزان بێرە و لەسەر بنەمای ڕۆمانی “کتێبی جادوو”ـی ئالیس هۆفمان نووسراوەتەوە. ئەم بەرهەمە تەنیا فیلمێکی خەیاڵی نابێت، بەڵکو گەڕانەوەیەک دەبێت بۆ ئەو هاوسۆزی و کۆمیدیایەی کە لە 1998ـدا ملیۆنان بینەری لە دەوری خۆی کۆکردەوە و ئێستا دوای ساڵانێکی زۆر، کیدمان و بوڵۆک وەک بەرهەمهێنەر و ئەکتەر سەرپەرشتی دەکەن.

