zagros news agency

مەکینە گریس بووەتە یەکێک لە دیارترین دەموچاوەکانی هۆلیوود

مەکینە گریس، ئەکتەری تەمەن 19 ساڵ، بووەتە یەکێک لە دیارترین دەموچاوەکانی هۆلیوود لەو فیلم و زنجیرانەی کە لەسەر بنەمای ناوی گەورە (IP) دروستکراون.

 

ئەو تا ئێستا لە 14 پڕۆژەی لەو شێوەیەدا بەشداری کردووە، لەوانە “Ghostbusters” و “Scream 7”. لە چاوپێکەوتنێکدا، گریس ئاشکرای کرد کە تەنانەت تا نزیک کاتی وێنەگرتنیش نەیزانیوە چ ڕۆڵێک لە فیلمی “Scream 7”دا دەگێڕێت، بەهۆی ئەو نهێنیپارێزییە زۆرەی لە سێتەکاندا هەیە.

 

گریس دەڵێت: “من تەنیا سوپاسگوزارم بۆ کارکردن، هەرگیز هەلی بەشداریکردن لە فرەنچایزە دڵخوازەکانم ڕەت ناکەمەوە، تەنانەت ئەگەر بۆ پێنج خولەکیش بێت”.

 

لەبارەی داهاتووی “Ghostbusters”، ئەو ئاماژەی بەوە کرد، هێشتا هیچ هەواڵێکی نوێ نییە دەربارەی بەشێکی نوێ، بەڵام هیوادارە جارێکی دیە ڕۆڵی “فیبی سپێنگلەر” بگێڕێتەوە.

 

ئەم ئەکتەرە گەنجە بەهۆی سادەیی و خۆشەویستی بۆ کارەکەی، لە سۆشیاڵ میدیاشدا بووەتە جێی سەرنجی هەواداران، بەتایبەت دوای بڵاوبوونەوەی چەند چاوپێکەوتنێکی کۆن و نوێی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

تۆماس مۆلەر بە کارێک هەمووان شۆک دەکات

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ دەکات

سەڵاح

ئەلبانیا وەزیرەکی ژیری دەستکردی بەردەست کردوە

یاسین