zagros news agency

نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بۆ نزیکەی 110 دۆلار بەرزبووەوە

 

نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهۆی داخرانی گەرووی هورمز و جەنگی ئێرانەوە، بۆ نزیکەی 110 دۆلار بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ رۆژی دووشەممە، نرخی نەوتی خاو بۆ نزیکەی 110 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی بەرهەمهێنەرە سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاستی بەرهەمهێنانیان کەم کردەوە، چونکە گەرووی ستراتیژیی هورمز بەهۆی جەنگی ئێرانەوە بە داخراوی ماوەتەوە.

نەوتی تێکساسی مامناوەند (WTI) بە رێژەی 19.37٪ واتە 17 دۆلار و 31 سەنت بەرزببووەوە و گەیشتە 108 دۆلار و 77 سەنت.

نەوتی خاوی برێنتیش، کە پێوەرێکی نێودەوڵەتییە، بە رێژەی 17.08٪ واتە 16 دۆلار و یەک سەنت بەرزببووەوە و گەیشتە 109 دۆلار و 31 سەنت.

لە هەفتەی رابردووەوە نرخی نەوت 35٪ بەرزبووەتەوە، ئەمەش بە گەورەترین بەرزبوونەوەیە لە 43 ساڵی رابردوودا دادەنرێت.

دوایین جار نرخی نەوت لە 100 دۆلاری تێپەڕاند، دوای هێرشی رووسیا بوو بۆ سەر ئۆکرانیا لە ساڵی 2022.

وڵاتانی عەرەبیی کەنداو بەرهەمهێنانی نەوت کەم دەکەنەوە، چونکە شوێنی کۆگەکردنیان نەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لیوا فایق مزووری: ئازادبوونی چەکدارانی داعش لە سووریا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە و هێزەکان لە ئینزاردان

یاسین

کۆرتوا؛ هەر یاریزانێک دەمی شاردەوە لەکاتی قسە کردندا دەبێ سزا بدرێت

یاسین

حەماس: چەک دادەنێین

سەڵاح