فیلمی ئەنیمەیشنی (Zootopia 2) سەرکەوتنێکی مێژوویی تۆمار کرد و داهاتەکەی گەیشتە زیاتر لە یەک ملیار و 860 ملیۆن دۆلار.
ئەم فیلمە کە بەرهەمی کۆمپانیای دیزنییە، چیرۆکی جودی هۆپس و نیک وایڵد تەواو دەکات کاتێک ڕووبەڕووی مارێکی نوێ دەبنەوە بە ناوی گاری. فیلمەکە لە ڕووی تەکنیکییەوە پێشکەوتنێکی گەورەیە، چونکە زیاتر لە 170 کارەکتەری جیاواز و 67 جۆری ئاژەڵی تێدا بەکارهاتووە.
شاكیراش وەک گۆرانیبێژی (گازێل) گەڕاوەتەوە بۆ ناو فیلمەکە. فیلمی (Zootopia 2) تەنها چیرۆکێکی کۆمیدی نییە، بەڵکو باس لە گرنگی متمانە و قبوڵکردنی جیاوازییەکان دەکات، هەر ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە پڕداهاتترین فیلمەکانی مێژوو.

