zagros news agency

پزیشکی جوانکاری جیم کێری بەرگری لە جوانکاریی ئەو ئەکتەرە دەکات

تێری دۆبرۆ، پزیشکی بەناوبانگی جوانکاری، بەرگرییەکی توندی لە ئەستێرەی کۆمیدی جیم کێری کرد دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا شەپۆلێکی ڕەخنە لەسەر شێوەی دەموچاوی بڵاوبووەوە.

 

کێری تەمەن 64 ساڵ، لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی خەڵاتەکانی “سێزار” لە پاریس، بووە جێی سەرنجی میدیاکان و زۆرێک ڕەخنەیان لە گۆڕانی ملامحەکانی گرت.

 

دۆبرۆ ڕایگەیاند، ئەم ڕەخنە و سووکایەتییانە “دڵڕەقانەن” و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاساییە مرۆڤ لەگەڵ تەمەندا شێوەی بگۆڕێت.

 

هەروەها گوتی، نازانێت کێری نەشتەرگەری جوانکاری کردووە یان نا، بەڵام هەندێکجار ئاوسانی دوای نەشتەرگەری کاتێکی زۆری دەوێت تا نامێنێت. جیم کێری لەو ئاهەنگەدا خەڵاتی سێزاری شانازی پێبەخشرا. پزیشکەکە داوای لە جەماوەر کرد کە میهرەبانتر بن و واز لە تەنبێڵکردنی ئەستێرەکان بهێنن، چونکە تانەدان لە شێوەی کەسەکان جۆرێکە لە “بوڵینگ” کە قبوڵکراو نییە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکێک لە دیارترین ئەکتەرەکانی کوەیت ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART

ڤیدیۆی “Grand Theft Auto VI” بینەرێکی زۆری لە نێتفلێکس هەیە

ART

کاسلین تێرنەر لەبارەی پەیوەندییە خۆشەویستییەکەی لەگەڵ مایکل دۆگلاس دەدوێت

ART