zagros news agency

هالی بێری دوای 10 ساڵ دابڕان لە میدیاکان دووبارە دەردەکەوێتەوە

هالی بێری، خانمە ئەکتەری براوەی ئۆسکار، هۆکاری دوورکەوتنەوەی لە چاوپێکەوتنە میدیاییەکان بۆ ماوەی 10 ساڵ ئاشکرا کرد.

 

بێری ئاماژەی بەوە کرد، میدیاکان تەنها سەرنجیان لەسەر ژیانی تایبەتی و جیابوونەوەکانی بووە، نەک دەستکەوتە پیشەییەکانی. ئەو گوتی: “دوای سێیەم جیابوونەوەم، خەڵک دەیانوت ئەمە شێتە و ناتوانێت پیاو ڕابگرێت”.

 

ئەم وێناکردنە وای لێکرد بۆ ماوەی 10 ساڵ بێدەنگی هەڵبژێرێت، بەڵام ئێستا بێری گەڕاوەتەوە و بە ئاشکرا باسی سەرکەوتنەکانی دەکات.

 

بێری جەختی کردەوە، ئەو قوربانی نییە و چیتر ڕێگا نادات میدیاکان چیرۆکی هەڵە لەسەر ژیانی بڵاو بکەنەوە. ئێستا بێری ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداریکردن لە چەندین فیلمی نوێی وەک “Crime 101” لەگەڵ کریس هێمسوۆرس و فیلمی “Maude v Maude” لەگەڵ ئەنجێلینا جولی.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی ترسناکی “Weapons” داهاتەکەی 250 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART

خەڵاتی رێزلێنانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڤاراناسیی بە تیپی هونەری میللی سلێمانی بەخشرا

ART

دوای سێ ساڵ لە دابڕان نێوان شاکیرا و پیکێ ئاسایی دەبێتەوە

ART