zagros news agency

کۆچی ئەستێرەکانی هۆڵیوود بۆ فەرەنسا؛ دیاردەیەک بەناوی “فڕۆڵیوود”

لەمدواییانەدا شاری پاریس و ناوچە جیاوازەکانی فەرەنسا بوونەتە جێگەی سەرنجی ئەستێرە ناودارەکانی هۆڵیوود، بەجۆرێک میدیاکان ناوی ئەم دیاردەیەیان ناوە “فڕۆڵیوود”.

چەندین ئەکتەری پلە یەک وەک ئەنجێلینا جۆلی، جۆرج کلۆنی، ناتالی پۆرتمان و ئارۆن پۆڵ بڕیاریان داوە لۆس ئەنجلس جێبهێڵن و لە فەرەنسا نیشتەجێ بن. ئەنجێلینا جۆلی ئاماژەی بەوە کردووە، ژیان لە فەرەنسا تایبەتمەندی و ئارامییەکی زیاتری پێ دەبەخشێت و دووری دەخاتەوە لە گوشارەکانی میدیا.

هۆکارەکانی ئەم کۆچە تەنیا بۆ ئارامی نییە، بەڵکو فەرەنسا ئازادییەکی هونەری زیاتر بە دەرهێنەران و ئەکتەران دەدات تا ڕۆڵی جیاواز تاقی بکەنەوە.

هەروەها ئاسانکاری باجی دارایی بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرەکان، فەرەنسای کردووەتە ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردن.

جۆرج کلۆنی و هاوسەرەکەی تەنانەت داوای ڕەگەزنامەی فەرەنسییان کردووە تا منداڵەکانیان لە کەشێکی تەندروستتردا گەورە بن.

ئەم گۆڕانکارییە وایکردووە پاریس لە ناوەندێکی مێژووییەوە بگۆڕێت بۆ ناوەندێکی جیهانیی نوێی سینەما کە تێیدا داهێنان و ژیانی تایبەتی بەیەکەوە کۆدەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە

سەڵاح

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: کاراکردنەوەی میکانیزمی پاشەکشە نایاساییە

یاسین

کۆمپانیای Apple ئەپێکی تایبەت بە ووشەی نهێنی رادەگەینێت

یاسین