zagros news agency

ئەکتەری ئەمریکی نیکۆلاس برێندۆن کۆچی دوایی کرد

هەوادارانی زنجیرە درامای بەناوبانگی “Buffy the Vampire Slayer” بە هەواڵی کۆچی دوایی ئەکتەر نیکۆلاس برێندۆن لە تەمەنی 54 ساڵیدا تووشی شۆک بوون.

 

برێندۆن کە بە ڕۆڵی “زاندر هاریس” ناوبانگی جیهانی دەرکردبوو، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی خێزانەکەی، لە کاتی خەودا و بە هۆکاری سروشتی گیانی سپاردووە.

 

خێزانەکەی ئاماژەیان بەوە کرد کە نیکۆلاس مرۆڤێکی هەستیار و داهێنەر بووە و لە ساڵانی کۆتایی ژیانیدا پەنای بۆ هونەری وێنەکێشان بردووە.

 

سەرەڕای ئەوەی لە ڕابردوودا بەدەست کێشەی تەندروستی بڕبڕەی پشت و جەڵتەی دڵەوە دەیناڵاند، بەڵام هەمیشە بە گەشبینییەوە دەژیا. برێندۆن تەنیا ئەکتەر نەبوو، بەڵکو چالاکوانێکی دیار بوو لە هۆشیارکردنەوە دەربارەی کێشەی “تەتەڵەکردن” (لکانی زمان)، چونکە خۆیشی لە منداڵییەوە بەدەست ئەو کێشەیەوە دەیناڵاند و توانیبووی بەسەریدا زاڵ بێت. کۆچی دوایی ئەو بە زیانێکی گەورە بۆ ناوەندی هونەری ئەمریکا دادەنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی “دیاری” بەڕێوەچوو

ART

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “شانۆی کوردی” سازکرا

ART

مەرگی ئاشا بۆسلی ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ART