zagros news agency

پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دوخرا

کارگێڕی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، دواخستنی خولی ئەمساڵی پێشانگەکەی بۆ کاتێکی نادیار ڕاگەیاند، ئەمەش بەهۆی پەرەسەندنەکانی ئێستای ناوچەکە و لەپێناو پاراستنی سەلامەتی بەشداربووان.

کارگێڕی پێشانگەکە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیاری دواخستنەکە دوای چاودێریکردنی وردی ڕووداوەکان هاتووە، بۆ ئەوەی دەستەبەری ژینگەیەکی ئارام و گونجاو بۆ تەواوی بڵاوکاران و میوانان بکرێت.

هەروەها جەختیان کردووەتەوە کە کاتی نوێی ئەنجامدانی پێشانگەکە لە داهاتوودا دیاری دەکرێت و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکرێنەوە کاتێک بارودۆخەکە جێگیر دەبێت.

کارگێڕی پێشانگەکە پابەندیی خۆی دووپات کردووەتەوە بۆ ڕێکخستنی چالاکییەک کە شایستە بێت بە پێگەی ڕۆشنبیریی پێشانگەکە لەسەر هەردوو ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

موزیکژەنی ئێرکی گلێن هانسارد لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا گیانی لەدەستدا

ART

“بەهەشت نییە ئەگەر ئافرەتێک بتکوژێت” لە هەڵسەنگاندنێکی جیهانیدا 9 لە 10 وەردەگرێت

ART

لە هەولێر یادی ٣٨ سالەی ژیانئاوای کامران موکری بەرز راگیرا

دڵشاد