zagros news agency

هەڕەشەی ڕەگەزپەرستانە دژی ئەکتەری نوێی هاری پۆتەر دەکرێت

ئەکتەری گەنج پاپا ئیسیدۆ، کە هەڵبژێردراوە بۆ ڕۆڵی “سیڤیریس سنەیپ” لە زنجیرە درامای نوێی “Harry Potter”، ئەزموونێکی سەخت و شوکێنەری خۆی ئاشکرا کرد.

ئیسیدۆ ڕایگەیاند، دوای ڕاگەیاندنی ناوی بۆ ئەم ڕۆڵە، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ڕەگەزپەرستی و هەڕەشەی کوشتن بووەتەوە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە.

هەندێک لە نامەکان داوایان لێکردووە دەست لەکار بکێشێتەوە، دەنا دەیکوژن.

سەرەڕای ئەم فشارانە، ئیسیدۆ جەختی کردەوە، ئەم هێرشانە بوونەتە هاندەر بۆی و پەیوەندی بە جیهانی هاری پۆتەرەوە بەهێزتر کردووە.

زنجیرە نوێیەکە کە بڕیارە لە 2027 پەخش بکرێت، پڕۆژەیەکی دە ساڵەیە و کاستێکی تەواو جیاواز لە خۆ دەگرێت، وەک دۆمینیک ماکلۆلین لە ڕۆڵی هاری و ئارابیلا ستانتۆن لە ڕۆڵی هێرمایۆنی.

ئیسیدۆ دەڵێت، هەرچەندە فیلمە ڕەسەنەکانی نەبینیوە، بەڵام خوێنەرێکی سەرسەختی کتێبەکانی جەی کەی ڕۆلینگە و ئامادەیە بۆ ئەم گۆڕانکارییە گەورەیە لە ژیانیدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری شارەوانی و پارێزگارى هەولێر، پڕۆژەى جووت سایدی شەقامی “گەزنە”یان بەسەرکردەوە

یاسین

دەرکەوتنی ئان هاساوەی بە شێوازێکی نوێ سەرنجی جیهانی فاشن ڕادەکێشێت

ART

تەندروستیی عێراق: سێ نەخۆشی بەتەواوی بنبڕ کران

سەڵاح