ئەمڕۆ چوار شەممە 25-03-2026
کەش / ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت بە درێژایی کاتەکان، نمە باران و بارانی مام ناوەند سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە وە بۆ ماوەیەکی کورت خایەن باران بارینی بە لێزمە دەبێت لە سنوری گەرمیان و کەرکووک و هەڵەبجە و بەشێک لە باشوری رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگای سلێمانی, لە درەنگانی شەو و بەیانی ڕۆژی پێنج شەممەدا تا ڕادەیەک باران بارین لاواز دەبێت لەگەڵ بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم.
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک. هەندێ جار چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) پلە بە بەراوورد لە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 13 پلەی سیلیزی
پیرمام 8 پلەی سیلیزی
سۆران 10 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 11 پلەی سیلیزی
دهۆک 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
سبەی پێنج شەممە 26-03-2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێ ناوچەدا، لە نێوەڕۆ وە ڕیژەی دابارین زیاد دەکات وە نمە باران و بارانی مام ناوەند کە هەندێ جار هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە, لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی باران بارین زیاتر دەبێت لەسنووری پارێزگای سلێمانی و گەرمیان بەراوورد بە ناوچەکانی تر کە پێشبینی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو دەکرێت بە تایبەت لە سنووری گەرمیان. هەروەها بارینی بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێم دەبێت.
خێراى با / لەسەر خۆ- مامناوەند ( 10 – 20) کم/ک. لە هەندێ کات و شوێن چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 15 پلەی سیلیزی
پیرمام 10 پلەی سیلیزی
سۆران 11 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی
سلێمانی 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی
25- 3 -2025

