zagros news agency

ئەستێرە منداڵەکانی نێو زنجیرەی “هاری پۆتەر” دەبنە ملیۆنێر

ڕاپۆرتە میدیاییەکان ئاشکرایان کردووە کە ئەکتەرە منداڵە نوێیەکانی زنجیرەی “Harry Potter” کە بڕیارە لەلایەن ئێج بی ئۆ بەرهەم بهێنرێت، مووچەی خەیاڵی وەردەگرن.

 

دومینیک ماکلوغلین کە ڕۆڵی هاری دەبینێت، لەگەڵ هاوڕێکانی ئارابیلا ستانتۆن (هێرمایۆنی) و ئالاستێر ستاوت (ڕۆن)، بۆ وەرزی یەکەم نزیکەی 662 هەزار دۆلار بۆ هەر یەکێکیان تەرخانکراوە، کە دەکاتە 80 هەزار دۆلار بۆ هەر ئەڵقەیەک. پێشبینی دەکرێت ئەم منداڵانە پێش گەیشتنە تەمەنی 18 ساڵی ببنە خاوەنی سەروەتێکی ملیۆنی.

 

هاوکات ئێج بی ئۆ یەکەم تریلەری زنجیرەکەی بڵاوکردەوە کە تێیدا سەرەتای ژیانی هاری و ململانێی لەگەڵ “دادلی” نیشان دەدات، تا دەگاتە گەیشتنی نامەی خوێندنگەی “هۆگوۆرتس” و ناسینی “هاگرید”.

 

زنجیرەکە چەندین دیمەنی نوێی تێدایە کە پێشتر لە فیلمەکاندا نەبینراون، وەک ژیانی هاری لە خوێندنگەیەکی ئاسایی پێش دۆزینەوەی هێزە جادووییەکانی. هەروەها دیمەنی کەسایەتییە ناسراوەکانی وەک دامبلدۆر، سنەیپ و دراکۆ ماڵفۆی لە تریلەرەکەدا دەرکەوتوون.

 

بڕیارە ئەم زنجیرەیە لە 25ـی کانوونی یەکەمی 2026، هاوکات لەگەڵ جەژنی کریسمس نمایش بکرێت، کە ئەمەش زۆر زووترە لەو وادەیەی پێشتر پێشبینی دەکرا.

 

ئەم بەرهەمە گەورەیە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێج بی ئۆماکس لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و بەریتانیا بەردەست دەبێت.

 

چاودێران پێیان وایە ئەم وەرزە نوێیە نەک تەنها ناوبانگێکی جیهانی بۆ ئەکتەرە منداڵەکان دەهێنێت، بەڵکو دەرگایەکی گەورەی داراییان بۆ دەکاتەوە کە لە مێژووی تەلەفزیۆندا کەم وێنەیە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمشەو زەبەلاحەکانی فەڕەنسا یارییان هەیە

یاسین

‎د.محەمەد خورشید بۆ زاگرۆس: له‌16ی ئابدا هەڵەبجە هەمیشە لەپێش چاوی سەرکردایەتی پارتی بووە بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی

گوران

یەمەن.. نزیکەی 20 کارمەندی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستگیر کران

سەڵاح