zagros news agency

هێرشەکان زیانی زۆریان بە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئێران گەیاندووە

نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی یونسکۆ هۆشدارییەکی توند دەدات سەبارەت بە تێکچوونی شوێنەوارە مێژووییەکانی وڵاتەکەی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە 28ـی شوباتدا.

 

حەسەن فەرتووسی، ئەمینداری گشتیی لێژنەی نیشتمانیی یونسکۆ لە ئێران، ڕایگەیاند،  زیانەکان بە جۆرێکن کە چاککردنەوەی هەندێکیان “مەحاڵە”.

 

یەکێک لەو شوێنانەی زیانی بەرکەوتووە، کۆمەڵگەی کۆشکی “سەعد ئاباد”ـە لە تاران کە لەسەر لیستی شوێنەواری جیهانییە و شوێنی مۆزەخانە و نیشتەجێبوونی سەرۆکایەتییە.

 

بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆشکی “گوڵستان” کە یەکێکە لە کۆنترین شوێنەکانی پایتەخت، 40٪ـی ئاوێنە مێژووییەکانی کە تەمەنیان 220 ساڵە، تێکشکاون.

 

هەروەها زیانی گەورە بەر مزگەوتی گەورەی ئەسفەهان، کۆشکی “چەهل ستوون” و شوێنەوارە مێژووییەکانی وادی “خۆرەم ئاباد” کەوتووە.

 

فەرتووسی دۆخی شوێنەوارەکانی ئەسفەهانی بە “کارەساتبار” وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە هەندێک شوێن لە خۆرەم ئاباد بە تەواوی وێران بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراقچی و لایەنی ئەمریکایی باس لە “پێشکەوتنی بەرچاو” دەکەن

یاسین

پڕۆژەی هێلی گه‌رمی دەستەی دەستپاکی ڕاگەیەنرا

سەڵاح

کەشناسی هەرێم : ئەمڕۆ بەفر دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

سەڵاح