zagros news agency

تایلۆر سویفت کار لەسەر ئەلبوومە نوێیەکەی “TS13 ” دەکات

تایلۆر سویفت، گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی، دەستی بە ئامادەکارییەکانی بۆ ئەلبوومی نوێی TS13 ” کردووە، کە بەهۆی ژمارە 13وە گرنگییەکی تایبەتی لای هەوادارانی هەیە.

 

سەرچاوەیەکی نزیک لە سویفت بۆ گۆڤاری Us Weekly ڕایگەیاندووە، ئەو ئێستا تەنیا سەرنجی لەسەر لایەنە داهێنەرییەکانی کارەکەیە و هیچ پەستانێکی لەسەر نییە بۆ بڵاوکردنەوەی خێرای ئەلبوومەکە.

 

ئەم ئەستێرەیە دوای دوو ساڵ گەشت و ماندووبوون لە جۆلەی Eras Tour، ئێستا بەردەوام هەوڵ دەدات کاتەکانی لەگەڵ ترافیس کێڵسی دەستگیرانی بەسەر ببات.

 

کێڵسی لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کرد، سویفت بەردەوام خەریکی نووسینی ئاواز و هۆنراوەی نوێیە و کارکردنی ئەو بۆ دەوروبەرەکەی ئیلهامبەخشە.

 

سویفت لەم هاوینەدا زیاتر بایەخ بە ژیانی تایبەتی خۆی دەدات و ئامادەکاری بۆ زەماوەندەکەی دەکات.

 

سەرچاوەکان جەخت دەکەنەوە کە هیچ پلانێک بۆ گەشتێکی جیهانی گەورە لەگەڵ ئەم قۆناغە نوێیەدا نییە، بەڵکو مەبەست لێی ڕەخساندنی دەرفەتێکە بۆ حەسانەوە و داهێنان بە ئازادی پێش دەستپێکردنی پڕۆژە گەورەکان و ژیانی هاوسەری.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات

ART

ماریا ئۆبراین لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

لە کەلار فێستیڤاڵی هونەریی منداڵان سازكرا

ART