zagros news agency

هەرناندۆ گوانلاو ماڵەکەی خۆی دەکاتە کتێبخانەیەکی گشتی بێبەرامبەر

هەرناندۆ گوانلاو، ناسراو بە “مانگ نانی”، فەلسەفەیەکی تایبەتی بۆ ژیان هەیە و پێیوایە ئەو کتێبەی ناخوێندرێتەوە هێشتا لەدایک نەبووە. ئەو چەمکی “خانەنشینی” ڕەت دەکاتەوە و بە “گرێبەستێکی نوێ” لەگەڵ کۆمەڵگەدا لە تەمەنی پێگەیشتووییدا ناوی دەبات.

 

گوانلاو ماڵەکەی خۆی لە فلیپین گۆڕیوە بۆ کتێبخانەیەکی گشتی بێبەرامبەر کە تەنیا مەبەستی بڵاوکردنەوەی زانیارییە. هەر کەسێک دەتوانێت کتێبێک بەرێت و بیخوێنێتەوە، بێ ئەوەی ناچار بێت بیگەڕێنێتەوە یان دەتوانێت کتێبی دیکە لەبری ئەو دابنێت.

 

ئەو بەردەوام بە عارەبانەیەکی پڕ لە کتێبەوە بەناو کۆڵانەکاندا دەگەڕێت و کتێب بەسەر منداڵانی هەژاردا دابەش دەکات.

 

گوانلاو “یانەی 2000 بۆ خوێندنەوە”ی دامەزراندووە و کتێبخانەکەی لە ژووری میوانەوە دەست پێ دەکات تا هەموو سووچێکی ماڵەکەی دەگرێتەوە.

 

ئەم پیاوە بڕوای وایە کتێبەکان بەبێ خوێنەر بێ ڕۆحن، بۆیە هەوڵ دەدات بەردەوام کتێب بگەیەنێتە دەستی ئەو کەسانەی توانای کڕینیان نییە.

 

پڕۆژەکەی ئێستا پەرەی سەندووە و چەندین خۆبەخش هاوکاری دەکەن، تەنانەت قوتابیان و مامۆستایان لە دووری 20 کیلۆمەترەوە بۆ لای دەچن.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The World Of John Wick: Ballerina” لە سینەماکاندا

ART

پارێزگاری هەولێر سەردانی هونەرمەند محەممەد عەزیزی کرد

ART

ساڵیادیى دامەزراندنى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردستان -ئەڵمانیا بەڕێوەچوو

ART