zagros news agency

بەڵگەفیلمێکی نوێ؛ مایکل جاکسن لە نێوان تاوانباری و بێتاوانیدا

هەیئەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی بەریتانی (BBC) لە بەڵگەفیلمێکی نوێدا وردەکاری وروژێنەر لەبارەی ئەو تۆمەتە کۆنانە بڵاو دەکاتەوە کە لە 1993 ئاراستەی مایکل جاکسن کرابوون.

 

ئەم فیلمە دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کردووە، چونکە باس لە گێڕانەوەکانی جۆردن چاندلەر دەکات کە ئەو کاتە تەمەنی تەنیا 13 ساڵ بوو.

 

چاندلەر وەسفی وردی هەندێک نیشانەی جەستەیی مایکل جاکسۆنی کردبوو، کە دواتر لە پشکنینەکاندا لەلایەن پۆلیسی لۆس ئەنجلۆسەوە پشتڕاست کرابوونەوە.

 

بەپێی بەڵگەفیلمەکە، ئەم زانیارییانە وای لە دەسەڵاتداران کردبوو فەرمانی پشکنینی جەستەیی بۆ ئەو ئەستێرەیە دەربکەن.

 

یەکێک لە لێکۆڵەرەکان ئاماژە بەوە دەکات کە جاکسن بەردەوام ئەو تۆمەتانەی ڕەت دەکردەوە و بە هەوڵێک بۆ وەرگرتنی پارە ناوی دەبردن.

 

ئەم کێشەیە لە ساڵی 1994 بە ڕێککەوتنێکی دارایی بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار کۆتایی هات، بە مەرجێک چاندلەر لە دادگا شایەتی نەدات.

 

ئەم بەڵگەفیلمە دووبارە ململانێی نێوان ئەوانەی جاکسن بە تاوانبار دەزانن و ئەوانەی بە بێتاوان دەزانن، زیندوو دەکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی ئەنیمەیشنی “Inside Out” لە سینەماکاندا

ART

ئەنیمەیشنی “Inside Out” پێنج ملیۆن دۆلاری دیکە بەدەستدێنێت

ART

ئۆرکێسترای سیمفۆنی سلێمانی کۆنسێرتێکی میوزیکی سازکرا

ART