zagros news agency

شاکیرا بە توندی ڕێگری لە منداڵەکانی دەکات مۆبایل و ئینتەرنێت بەکاربهێنن

شاکیرا، ئەستێرەی جیهانیی، شێوازێکی زۆر توند بۆ پەروەردەکردنی دوو کوڕەکەی پەیڕەو دەکات و ڕێگەیان پێنادات مۆبایلی زیرەک بەکاربهێنن.

 

ئەو دەڵێت منداڵەکانی تەنیا لەژێر چاودێرییەکی ورددا دەتوانن ئامێرە دیجیتاڵییەکان بەکاربهێنن و تەنانەت بینینی یوتیوبیشیان لێ قەدەغە کراوە.

 

شاکیرا پێی وایە پێویستە منداڵەکانی لە جیهانی ڕاستەقینەدا بژین و بەردەوام سەرقاڵی ئەوە نەبن کە خەڵک لە ئینتەرنێتدا چی دەڵێن یان چ جۆرە دەنگۆیەکیان دەربارە بڵاو دەکرێتەوە.

 

ئەم خانمە هونەرمەندە لە لێدوانێکدا گوتی: “پێویست ناکات منداڵەکانم بە دوای ناوی خۆیان، یان ناوی من و باوکیاندا بگەڕێن”، مەبەستی پاراستنیانە لەو هەواڵە ناڕاست و بێزارکەرانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبنەوە.

 

شاکیرا دەیەوێت منداڵەکانی فێری نرخی شتە سادەکان بن و دوور بن لە ئاڵودەبوون بە شاشەکانەوە.

 

خۆیشی ئاماژەی بەوە کردووە کە بەردەوام هەوڵ دەدات کەمترین کات لە ئینتەرنێتدا بەسەر ببات و تەنیا گوێ لە ڕای تیمی کارەکەی دەگرێت نەک کۆمێنتی خەڵکی نەناسراو.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول سەرکردایەتی سەڵاح پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزترکرد

یاسین

ئەندەنوسیا بەرەو سنوردارکردنی سۆشیال میدیا بۆ منداڵان دەڕوات

یاسین

کانبۆلات گۆرکێم ئەرسلان ئەستێرەی درامای تورکیا کۆچی دوایی کرد

ART